بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک
کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئارمەن گریگۆریان ڕاوێژکاری ئاسایشی
نیشتمانیی ئەرمینیا لە تاران، وتی: بە هۆی ڕوونکردنەوە و دڵنیایی بەرپرسانی
ئەرمینیا، نیگەرانییەکانی ئێران لە سەر گۆڕانکارییەکانی قەوقاز بە ڕادەیەکی زۆر
چارەسەر بووە.
ناوبراو وتی: خێرایی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان
ئێران و ئەرمینیا پێویستە لە لایەن بەرپرسانی هەر دوو وڵاتەوە جێی بایەخ و گرنگی
بێت.
پزیشکیان وتی: ڕێگای پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان
و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و ئەرمینیا دەبێت زیاتر ئاسانکاری تێدا
بکرێت و هەر دوو وڵات دەتوانن بە پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی ئێستا، بەرەو
وەبەرهێنانی هاوبەش بە تایبەت لە بواری تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو هەنگاو بنێن./.