بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ئارمەن گریگۆریان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەرمینیا لە تاران، وتی: بە هۆی ڕوونکردنەوە و دڵنیایی بەرپرسانی ئەرمینیا، نیگەرانییەکانی ئێران لە سەر گۆڕانکارییەکانی قەوقاز بە ڕادەیەکی زۆر چارەسەر بووە.

ناوبراو وتی: خێرایی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان ئێران و ئەرمینیا پێویستە لە لایەن بەرپرسانی هەر دوو وڵاتەوە جێی بایەخ و گرنگی بێت.

پزیشکیان وتی: ڕێگای پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و ئەرمینیا دەبێت زیاتر ئاسانکاری تێدا بکرێت و هەر دوو وڵات دەتوانن بە پشت بەستن بە دەفرایەتییەکانی ئێستا، بەرەو وەبەرهێنانی هاوبەش بە تایبەت لە بواری تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو هەنگاو بنێن./.