بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له دوایین یاری هەفتەی دووەمی بۆندسلیگای ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن ڕووبەرووی ئۆگسبۆرگ بووه و به ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەسەهێنا. بایرن سەرەتا بە 3 گۆڵ پێشکەوت، هەرچەندە ڕکابەرەکەی توانی 2 گۆڵ بەدەست بهێنێت، بەڵام گەڕانەوەی ئۆگسبۆرگ تەواو نەبوو و بایرن بە هەمان ئەنجامی 3-2 سەرکەوت. گۆلەکانی یانەی بایرن میونشن له لایەن سێرجی گنابری، لویس دیاز و مایکل ئۆلیسێ تۆمارکرا./.
سەرکەوتنێکی قورس بۆ بایرن میونشن بەرامبەر ئۆگسبۆرگ
جام کوردی - بایرن میونشن یارییەکی قورسی بەرامبەر ئۆگسبۆرگ ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

August 31, 2025