بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی تارێمی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی کامپی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی جێهێشت، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتە ئەسینا  بۆ تەواوکردنی پرۆسەی پەیوەندی کردن بە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس.

تارێمی کاتێک گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسینا بە پەیامنێرانی یۆنانی گوتی: من زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم. هەمووان دەزانن ئۆڵمپیاکۆس یانەیەکی مەزنە و بۆیە خۆشحاڵم کە پەیوەندیم بەم تیپە کردووە. ئۆڵمپیاکۆس تیپێکی گەورە و بەناوبانگە لە یۆنان و هەمووان ئەمە دەزانن و خۆشحاڵم کە دەتوانم بۆ ئەم یانەیە یاری بکەم./.