بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جاک گریلیش دوای دوو وەرز بێ بەهایی لە مانچستەر سیتی گەڕایەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی بە پێشکەش کردنی دوو ئەسیستی گۆڵ لە یەکەم یاریی پرێمەرلیگدا بۆ یانەی ئێڤەرتۆن. هەفتەیەک دواتر، لە یاری بەرامبەر یانەی وۆڵڤرهامپتۆن (3-2)، دووبارە بە پێشکەش کردنی دوو ئەسیستی گۆڵ درەوشایەوە و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ سەرکەوتن.

دەیڤد مۆیس، ڕاهێنەری ئێڤەرتۆن، سەرکەوتنی گریلیش دەگەڕێنێتەوە بۆ هاندانی بەرزی ئەو یاریزانە و دەڵێت: ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە. هەموو شتێک بەندە بە جاک و بیرکردنەوەکەی بۆ باشترکردن. ئەو دەیەوێت بیسەلمێنێت کە یاریزانێکی گەورەیە و ئێستا ئەوە نیشان دەدات. ئەو تەنانەت باشترە لەوەی کە بیرم لێدەکردەوە./.