بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیانلویجی دۆناروما لە ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و دواتر بەرەو بەریتانیا دەڕوات. ئەم گواستنەوەیە کە ماوەی دوو هەفتەیە لە ژێر دانوستاندایە و چاوەڕوان دەکرێت بە بڕێکی دیاریکراو لەنێوان 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێبێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ و میدیاکانی بەریتانیا، گواستنەوەی ئێدێرسۆن بۆ فەنەرباخچە ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ ئەم گواستنەوەیە و دۆناروما توانی پەیوەندی بە مانچستەر سیتی بکات./.