بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، بە پێی چەندین ڕاپۆرت، ئەلێکساندەر ئیساک بڕیارە ئەمڕۆ لە دوایین ڕۆژی
وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بچێتە یانەی لیڤەرپول. بەم شێوەیە
یەکێک لە گەورەترین چیرۆکەکانی گواستنەوەی هاوین کۆتایی دێت.
ئەم هێرشبەرە
سویدییە خەونی خۆی بەدی دەهێنێت بۆ جێهێشتنی نیوکاسڵ و پەیوەندی بە پاڵەوانی ئێستای
خولی بەریتانیا. ئەم گواستنەوەیە لە نیوکاسڵەوە بۆ لیڤەرپوول، بە پێی داتاکانی ماڵپەری
Transfermarkt، سێیەم گرانترین کڕینە لە مێژووی تۆپی پێدا.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ
ڕاپۆرتی لەسەر ئەم گواستنەوەیە داوە و پشتڕاستی کردووەتەوە. ئەو ڕۆژنامه نووسه ڕایگەیاندووە:
ئیساک ئەمڕۆ دووشەممە دەچێتە یانەکە بۆ پشکنینی پزیشکی وەک یاریزانی نوێی لیڤەرپول،
ئەمەش دوای رێکەوتنێکی درێژخایەن کە چەند مانگێک لەمەوبەر کرابوو. بۆ ئیساک، تەنغا
لیڤەرپوم گرنگ بوو./.