بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئایا دەزانیت خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش ژەمەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ
هەرسکردنی چەوری و بەرەنگاربوونەوەی قەبزی؟ خواردنەوەی پەرداخێک ئاو نیو کاتژمێر
پێش ژەمەکان زۆر سوودبەخشە بۆ تەندرووستی. بەڵام نابێت پێش خواردن ئاوی زۆر بخۆیتەوە،
بۆ نموونە خواردنەوەی 2-3 پەرداخ ئاو پێش ژەمخواردن هەرسکردن زەحمەت دەکات.
خواردنەوەی ئاوی زۆر لە کاتی خواردندا کاریگەری
لەسەر ترشی گەدە هەیە و کاریگەری کەمتر دەکات لە تێکشکاندنی خۆراک و لەناوبردنی
بەکتریا زیانبەخشەکان. بەڵام بۆ هەرسکردنی
باشتر و پاراستنی تەندرووستی، پێشنیار دەکرێت 30 خولەک پێش ژەمەکان پەرداخێک ئاو
بخۆیتەوە.
سوودەکانی خواردنەوەی ئاو نیو کاتژمێر پێش
ژەمەکان:
1- وزەی زیاترت دەبێت
2- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش
3- جەستە شێی پێویست وەردەگرێت
4- هەرسکردنی باشتر و تێکشکاندنی چەوری
5- جەستەت بە توندی لە ژەهر پاک دەکرێتەوە./.