بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی، ڕایگەیاند کە ئەورووپییەکان لە دانوستانەکانی ئەتۆمیدا جیدی نین و نیازپاکییان نییە.

ناوبراو وتی کە متمانە لە نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا نەماوە و لە مێژووی ئاژانسدا نەبینراوە کە دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازانەکەی وڵاتێک لە لایەن دوو ڕژێمی خاوەن چەکی ئەتۆمییەوە بکرێنە ئامانج.

بەقایی ڕایگەیاند کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیدا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

ڕاشیگەیاند کە لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێراندا وڵاتانی ئەورووپی لە نێوەندگێڕەوە بوونەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا./.