بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ڕەنگە یاسای حەشدی شەعبی پێش دەنگدانی پەرلەمانی، پێویستی بە ڕاوێژی ناوخۆیی و دەرەکی بێت.

ناوبراو جەختیکردەوە کە دەستەی حەشدی شەعبی، دامەزراوەیەکی نیشتمانییە کە گیانفیداییەکی زۆری هەبووە و ئەوە قبووڵ ناکەین کە کەسێک سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی لە گەڵ ئێمە قسە بکات.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وتی: ئێمە هەندێک تێبینیمان هەیە بەڵام موڵەتی ئەوە نادەین دۆست و دوژمن سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی حەشد قبسە بکەن، لە بەر ئەوەی کە حەشد دامەزراوەیەکی تەواو عێراقییە و بڕیاردارن لە سەر ئەم پرسەش تەنیا پەیوەندی بە عێراقییەکانەوە هەیە./.