بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خورما یەکێکە لە گرنگترین میوەکانی سەر زەوی. ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە
کانزای گرنگی وەک پۆتاسیۆم، کالسیۆم، ئاسن، مەگنیسیۆم و فۆسفۆر، هەروەها ڤیتامینە
گرنگەکانی وەک تیامین، نیاسین و ریبۆفلاڤین.
خورما بەهۆی ڕێژەی شەکری سروشتی زۆر، لەوانە گلوکۆز، فرکتۆز
و ساکرۆز بە سەرچاوەیەکی زۆر باشەی وزە دادەنرێت. خاڵێکی دیکەی شایانی باسە ئەوەیە
کە خورما پڕە
لە ڕیشاڵ، کە یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدات و هەروەها دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە هەوکردن
کەم دەکاتەوە.
دابینکردنی وزەی جەستە:
خورما سەرچاوەیەکی
زۆر دەوڵەمەندە بۆ شەکری سروشتی وەک گلوکۆز و فرکتۆز و ساکرۆز. جەستەمان پێویستی بە
وزە هەیە بۆ هەموو چالاکییەک، هەر لە بیرکردنەوە تا ڕۆیشتن. ئەم شەکرانە بەخێرایی
لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێن و وزەی پێویست بۆ خانەکان دابین دەکەن.
دابینکردنی خۆراکی گرنگی پێویست:
خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزای
سەرەکی کە بۆ پاراستنی کارکردنی گونجاوی جەستە پێویستن. ئەم میوەیە پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن، کالسیۆم و فۆسفۆری تێدایە.
ئەم کانزایانە ڕۆڵیان هەیە لە پرۆسە گرنگەکانی جەستە وەک ڕێکخستنی پەستانی خوێن،
کاری ماسولکەکان و کۆئەندامی دەمار و هەروەها پێکهێنانی ئێسک.
ڕیشاڵ و تەندرووستی هەرس:
خورما پڕە لە ڕیشاڵ. ڕیشاڵ یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی هەستێکی تێری هەمیشەیی و یارمەتی کارکردنی گونجاوی کۆئەندامی هەرس دەدات. ئەمە ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان لە جەستە./.