بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری بەغدا لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، هەر دوو لا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە پێناو خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات و هەر دوو گەلیان کردەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی سەقامگیری ناوچەکە کردەوە و ڕایگەیاند کە هەر هەڕەشەیەک لە شوێنێکی ناوچەکە، ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دەخاتە مەترسییەوە./.