بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناروما، گؤڵپارێزی ئیتاڵیا کە بەم دواییە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی کردووە ڕایگەیاند: بەم دواییە بووم بە باوک، وێنەی منداڵانی غەززە ئازارم دەدات، هیوادارم جەنگ بوەستێت.

ئەم گؤڵپارێزە سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە سیتی گوتی: کاتێک یانەیەکی بەم قەبارەیە داوای گرێبەستکردن لەگەڵت دەکات، ئەوە مانای وایە کارێکی باش دەکەیت، هەروەها پەیوەندیکردنت بە یەکێک لە گەورەترین ڕاهێنەرەکانی جیهان کە گواردیۆلایە هەستێکی ناوازەیە.

وتیشی: پێموایە وەرزی ڕابردوو باشترین وەرزی ژیانی پیشەگەریم بوو، زۆر سەرکەوتنمان هەبوو و هەروەها چوار وەرزی نایابم بە نائومێدی و سەرکەوتنەوە هەبوو، بەڵام وەرزی ڕابردوو زۆر باش بوو، هیوادارم نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم./.