بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیان هۆیسن بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ڕیال مەدرید دوای گواستنەوەی لە یانەی بۆرنمۆسەوە بۆ یانەی ڕیال مەدرید بە بڕی 62 ملیۆن، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند هەموو شتێک بە خێرایی رۆیشت و پەیوەندیکردنم بە ڕیال مەدرید ئامانجم بوو ئێستا زۆر دڵخۆشم.

هەروەها وتیشی لە ژووری جلگۆڕین ڕاوێژ بە ڕۆدیگێر و دانی کارڤاخاڵ دەکەم و پێکەوە بڕیار دەدەین چێ بکەین، لەگەڵ ڤینیسیۆس و ئێمباپێ هەستێکی خۆشم پێ دەبەخشێت چونکە ئەوان دوو ئەستێرەی ڕیال مەدریدن.

هۆیسن باسی لەوەش کردووە کە لە منداڵیمەوە سێرجیۆ ڕامۆس نموونەی بووە باڵام زۆر کەس باسیان لەوە دەکرد ئەو شێوازێکی یاریکردنی توندوتیژی هەیە بەڵام بۆ من ئەو بەهیزترین بوو./.