بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەنگاوەکەی حکومەتی ئۆسترالیا بۆ دابەزاندنی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان هیچ پاساوێکی نییە، وتی: ئێمە پێشوازی لەم دۆخە ناکەین، لە بەر ئەوەی کە پێمان وایە هیچ پاساو و هۆکارێک بۆ ئەم کارە بوونی نییە و کاریگەری لە سەر پەیوەندییەکانی گەلان دادەنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە وەڵامی ئەو هەنگاوەی حکومەتی ئۆسترالیا، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تاران دەرکراوە.
بەقایی ڕایگەیاند کە بەشی خزمەتگوزارییە کۆنسووڵییەکانی ئێران لە شاری کانبرا چالاکە و سەرەڕای ئەو هەموو سنوردارکردنە، هەوڵ دەدەین خزمەتگوزاری بە ئێرانییەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە پێشکەش بکەین./.