بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیر و بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە ستراتیژییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: لە سەردانەکەی ئەم دواییەم بۆ عێراق لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوومەوە و سەبارەت بە چەندین بواری جیاجیا وتووێژ کرا. پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لە باشترین ئاستدایە و وتووێژەکانیش لە سەر دۆخی ناوچەکە لە نێوان هەر دوو وڵاتدا بەردەوامە.

ناوبراو سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش وتی: زیاتر لە دوو ساڵە کە ڕژێمی زایۆنیستی سەرجەم یاسای نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە. شەهیدکردنی فەرماندەکانی ئێران تاوانێکە و شێوازی مانەوەی ئەو ڕژێمە لە سەر بنەمای تیرۆرە. ڕژێمی زایۆنیستی پاش دەستدرێژی بۆ سەر ئێران وەڵامێکی بەهێزی وەرگرت. زایۆنیستەکان بە کەڵک وەرگرتن لە لۆبی میدیایی و بڵاوکردنەوەی درۆ و پڕوپاگەندە، ڕاستییەکان بەلاڕێدادەبەن. ئێران بە ئاسانی ئامانجەکانی لە ناوخۆی ناوچە داگیرکراوەکاندا پێکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەو ئامانجانەی کە لەم شەڕەدا دیارییکردبوو، نەگەیشت./.