بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئارسناڵ ماوەیەکی زۆرە وەک هەڵبژاردەی سەرەکی بۆ گرێبەست لەگەڵ
زوبیمێندی ناسراوە. یانەی ئارسناڵ
گەیشتووەتە ڕێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ بەڵام یانەی
ڕیال سۆسیداد داوای کردووە تا کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکە بمێنێتەوە.
ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات زوبیمێندی ڕازی بکات کە پەیوەندی بەو یانەوە بکات. لەگەڵ
ئەوەشدا میدیا وەرزشییەکان ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە کە بەڕێوبەرانی ڕیال مەدرید سەرسامی
خۆیان سەبارەت بە ئاستی نایابی ئەم یاریزانە ئیسپانییە دەربڕیوە بەڵام لە هەمان
کاتدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە./.