بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ چارڵز براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو فەرماندەی سنتکۆم و هەسەدە پرسی دانوستان لە گەڵ حکومەتی کاتیی دیمەشق تاوتوێ کرا.
مەزڵوم عەبدی لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە پابەندبوونی دیمەشق بە دانوستانەکان و ڕێکەوتنی 10 ی ئادار بە پێویست دادەنرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە پێویستە حکومەتی دیمەشق بۆ درووستکردنی متمانە، هەنگاوی کردەیی هەڵبگرێت./.