بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە ناردنی هێزەکانی ڕێکخراوی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا هۆشدارییدا.

ناوبراو لە میانەی وتارێکی لە " کۆڕبەندی ئابوریی ڕۆژهەڵات " ڕایگەیاند کە هێنانی هێزی سەربازیی دەرەکی هیچ سوودێکی بۆ حکومەتی ئۆکرانیا نییە و لە ئەگەر هاتنیان بۆ ئەو وڵاتە، دەبنە ئامانجێکی ڕەوای هێرشەکانی ڕووسیا.

پوتین وتی: ئەگەری ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ قبووڵکراو نییە.

ڕاشیگەیاند کە لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتووێژێکی ئاشکرای سەبارەت بە ئۆکرانیا هەبووە و کیێڤ داوای پەیوەندی و کۆبوونەوەی هەبووە بەڵام هیچ هۆکارێکی بۆ ئەمە نییە، لە بەر ئەوەی کە هێشتا بەربەستی جیدی لە بەردەم ئەگەری ڕێکەوتندا هەیە./.