بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، پاش بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی چیلی ڕایگەیاند: ئێستا هەست بە ئارامییەکی زۆر دەکەم چونکە متمانەم بەوە هەیە تیپەکە باشترین یاری ئەنجامدەدات. من دڵنیام کە ئەم هەڵبژاردەیە توانای ڕکابەری لەگەڵ هەموو هەڵبژاردە ئاستبەرزەکان و بردنەوەی مۆندیالی هەیە.

وتیشی: ئێمە لیستێکی یاریزانی زۆر باشیان هەیە کە گرەنتی بەشداریکردنیان لە مۆندیالی2026 پێدراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە دەکەین هەڵبژاردنی 25 یاریزان بۆ لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە کارێکی زۆر سەخت دەبێت./.