بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەواڵێکی ناخۆش بۆ پاریس سانجێرمان. له یاری نێوان هەڵبژاردەی فەرەنسا
و هەڵبژاردەی ئۆکرانیا له قۆناغی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026، دیمبێلێ له خولەکی 84دا
تووشی پێکان بوو. ئەم پێکانە مشتومڕێکی لە پاریس دروستکردووە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی
هەڵبژاردەکە و بەتایبەتی شێوازی بەکارهێنانی دێمبێلێ لە لایەن ڕاهێنەری تیپەکە.
هەرچەندە هێشتا ڕادەی پێکانەکەی نەزانراوە،
بەڵام پێدەچێت دێمبێلی نەتوانێت لە یاری داهاتووی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لێنس
بەشداری بکات. پاریس سانجێرمان 11 ڕۆژی
دیکە یەکەم یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئەتالانتا ئەنجامدەدات و لە 1ی تشرینی
یەکەمیش یارییەکی گرنگی بەرامبەر بەرشەلۆنە لەبەردەمدایە./.