بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ئەهلی گرێبەستی ڕاهێنەری ئەڵمانی درێژکردەوە و رێگەی پێدەدات تا
ساڵی 2027 لە سەرکردایەتی ستافی تەکنیکی بمێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم گرێبەستەش
بژاردەی درێژکردنەوەی هەیە بۆ وەرزی سێیەم و تاوەکو 2028.
میدیاکانی
سعوودیە بڵاویان کردەوە کە مووچەی ماتیاس دوای ئەم درێژکردنەوەیە بە رێژەی لە سەدا
40ی بەرزبووەتەوە. لەدوو وەرزی ڕابردوودا ساڵانە
9.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرت و ئێستا بەم بەرزبوونەوەیە مووچەکەی گەیشتووەتە 13.5
ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک./.