بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە شاری تاران لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا دوایین گۆڕانکاری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئێرانیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش لە سەرجەم بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
حەکیم وێڕای ستایشکردنی بەرگریی ئێران لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا وتی کە بێگومان براوەی ئەم شەڕە ئێران بوو و ئەمڕۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بڕوایان بەم هێزەی ئێران هەیە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق هەروەها جەختی لە سەر گرنگی بەردەوامیی هاوئاهەنگی سیاسی و دیپلۆماتیک لە نێوان عێراق و ئێران بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری ناوچەکە کردەوە./.