بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، گرنگترین خاڵ سەبارەت بە برۆکلی تایبەتمەندی بەهێزەی دژە شێرپەنجەیە. برۆکلی
ماددەیەکی تێدایە پێی دەوترێت سولفۆرافان. ئەم پێکهاتە بەهێزە توانای جەستە بۆ لەناوبردنی
ماددە شێرپەنجەییەکان بەهێز دەکات. خانە
شێرپەنجەییەکان ناچار دەکات خۆیان بکوژن و ڕێگە لە دروستبوونی خوێنبەرەکانی خوێن دەگرێت
کە خانە شێرپەنجەییەکان پێویستیان پێیەتی بۆ گەشەکردن.
برۆکلی دەوڵەمەندە
بە ڕیشاڵ. ئەم ڕیشاڵە هەرس باشتر دەکات و قەبزی ناهێڵێت، بەکتریای ڕیخۆڵە دەپارێزێت
و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر و کۆلیسترۆل لە جەستە دەدات.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە برۆکلی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان. ڤیتامینC، ڤیتامینK، ڤیتامینB9، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز و ئاسن هەموویان لە برۆکلیدا هەیه. ئەم ماددانە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، بەرهەمهێنانی کۆلاجین بۆ تەندرووستی پێست، مەینی خوێن و تەندرووستی ئێسک و بەرهەمهێنانی خانە و ڕێکخستنی پەستانی خوێن پێویستن./.