بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە سەر پێویستی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و کەلتوری کردەوە.
پزیشکیان بە ئاماژە بە گرنگی عێراق لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە ستراتیژی ناو برد و جەختیکردەوە کە تاران بەردەوام ئامادەی پشتیوانی لە گەشە و سەقامگیری و ئاسایشی عێراقە.
لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا سەید عەمار حەکیم ستایشی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و دژایەتی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕایگەیاند کە پەیوەندی مێژوویی، ئایینی و کەلتوریی نێوان هەر دوو وڵات بەستێنی بەهێزی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانە./.