بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ماددانەی وەک شێدارکەری سروشتی بەکاردەهێنرێن وەک ناویان دەردەکەوێت پاک و سروشتین بۆیە بۆ زۆرێک لە خەڵک بە هەڵبژاردنێکی باشتر دادەنرێن.

شێدارکەورە سروشتییەکان بۆ هەموو جۆرەکانی پێست:

1- پێستی وشک و هەستیار: ڕۆنی ئەرگان

ڕۆنی ئەرگان دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ترشە چەورییە گرنگەکان کە یارمەتی چاککردنەوە و شێدارکردنی پێست دەدەن. ئەم ڕۆنە بە تایبەتمەندی دژە هەوکردنی زۆر گونجاوە بۆ پێستی وشک و هەستیار.

2- پێستی چەور: جێڵی ئالۆڤێرا

جێڵی ئالوڤێرا کە پێکهاتەیەکی سووک و تایبەتمەندی شێدارکردنی هەیە، بژاردەیەکی زۆر گونجاوە بۆ پێستی چەور. ئەم جێڵە شێی پێویست بۆ پێست دابین دەکات بەبێ ئەوەی چەوری زیاد درووست بکات و یارمەتی ڕێکخستنی دەردانی چەوری دەدات.

3- پێستی ئاسایی: ڕۆنی جۆجۆبا

ڕۆنی جۆجۆبا پێکهاتەیەکی هاوشێوەی چەوری سروشتی پێست هەیە و یارمەتی هاوسەنگی شێی پێست دەدات. ئەم ڕۆنە سووکە بۆ پێستی ئاسایی گونجاوە.

4- پێستی تێکەڵ: ڕۆنی بادەمی شیرین

بەگوێرەی قسەی پسپۆڕانی پێست و قژ لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە پێستی تێکەڵ چییە دەبێت بڵێین پێستێکی تەواو ئاساییە لەگەڵ جیاوازی ئەوەی کە ئەم پێستە لە هەندێک شوێن چەور و لە هەندێک شوێن وشکە.

ڕۆنی بادەمی شیرین، بە تایبەتمەندی شێدار و بەهێزکردن، بۆ پێستی تێکەڵ گونجاوە. ئەم ڕۆنە یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی شێ لە ناوچە وشکەکانی پێست و ڕێگری لە چەوری زیاد لە ناوچە چەورەکان دەکات./.