بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤینچنزۆ مۆنتێلا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا دوای دۆڕاندنەکەی 6-0 بەرامبەر ئیسپانیا بە نیگایەکی پڕ خەم و ڕاستگۆیانە لەبەردەم میدیاکاندا دەرکەوت و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا ڕایگەیاند: ئێمە هەموومان زۆر نیگەرانین بەهۆی ئەو شکستە قورسەوە. لە نیوەی یەکەمدا هەلمان هەبوو، بەڵام نەمانتوانی بیگۆڕین بۆ گۆڵ. ڕکابەرەکە لە سەرەتای یارییەکەدا جارێک هات و گۆڵی تۆمارکرد، دووبارە هات و دووبارە گۆڵی کرد. کاتێک ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات، باوەڕت لەدەست دەدەیت. هەروەک یاریی بەرامبەر نەمسا لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ئەزموونی پێویست بەدەست دەهێنین و سەرهەڵدەدەینەوە./.