بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڤیتامین B12 یەکێکە لە گرنگترین خۆراکی بچووک بۆ جەستە کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە بەرهەمهێنانی
وزە، تەندرووستی مێشک، دەمارەکان، دڵ و تەنانەت میزاج دەگێڕێت. زۆر کەس ئەم ڤیتامینەیان
کەمە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن.
بۆچی ڤیتامین B12 گرنگە؟
ڤیتامین B12 (کۆبالامین)
ڕۆڵێکی گرنگ لە میتابولیزمی جەستە دەگێڕێت. ئەم ڤیتامینە یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە
سوورەکانی خوێن دەدات و یارمەتی جەستە دەدات خۆراک بگۆڕێت بۆ وزەی بەکارهێنان. کەموکورتی
دەبێتە هۆی ماندووبوون، لاوازی و تەنانەت کەم خوێنی.
لەلایەکی دیکەوە، B12 بۆ مێشک و
دەمارەکان گرنگە. ئەم ڤیتامینە پاڵپشتی چینی پارێزەری دەمارەکان دەکات. لەبەر
ئەوە، کەمی دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەک گزگز، سڕبوون و تەنانەت کێشەی یادەوەری و تەرکیز.
ڕۆڵی B12 له تەندرووستی
دەروونی و دڵدا
یەکێک لە لایەنە کەمتر ناسراوەکانی B12 کاریگەری لەسەر
میزاج و تەندرووستی دەروونییە. ئەم ڤیتامینە بەشداری لە بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین هەیە
کە هۆرمۆنی بەختەوەرییە. کەموکورتی دەبێتە هۆی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و گۆڕانی میزاج.
لەلایەکی
ترەوە B12 ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی
ڕێژەی هۆمۆسیستین لە خوێن. تێکەڵەیەک ئەگەر بەرز ببێتەوە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی
دڵ زیاد دەکات. بۆیە بوونی ڕێژەیەکی پێویست لە B12 ناڕاستەوخۆ
دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت./.