بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی هیلال به فەرمی گرێبەستی ماتیو، گۆڵپاریزی تەمەن 21 ساڵانی فەرەنسی ڕاگەیاند. به پێی ئەو ڕێکەوتنەی که له نێوان یانەی هیلال و لیۆن کراوه، ماتیو له یانەی لیۆنی فەرەنسی بۆ ماوەی دوو وەرز دەگوازرێتەوه بۆ یانەی هیلال سعوودی.

یانەی هیلال لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەپێشینەی ئەو گۆڵچییە گەنجە کرد لەسەر ئاستی یانە و  نیشتیمانی فەرەنسا و ڕایگەیاند لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەشداری ڕاهێنانی یانەکە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بۆ کۆتایی وەرز ئامادە بکات./.