بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی میسر بەسەر ئەسیوپیا بەدوو گۆڵی محەممەد سەلاح
و عومەر مەرمووش و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردەیە بۆ گەیشتن بەمۆندیال چاوەڕوان
دەکرا گفتوگۆکانی نێوان هاندەرانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لەدەوری خەونی بەشداریکردن لەمۆندیال
بێت بەڵام لەناکاو یانەی بەتیخ کە یەکێکە لە تیپەکانی پلە سێیەمی میسر، بە جوڵەیەکی
سەرنجڕاکێش سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.
ئەم یانەیە
درێسی نوێی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا کرد. درێسێک کە بەتەواوی لە شوتی دەچێت. ڕەنگی
کراسەکە سوورە و بە خاڵی ڕەش دیزاین کراوە کە لە تۆوی شوتی دەچێت. سەرەڕای ئەوەش،
قۆڵەکانی سەوزن وەک توێکڵی شوتی./.