بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەوحە، درێژەی ئەو هەموو تاوانەیە کە ئەو ڕژێمە بە پێشێلکردنی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکان دەیکات.
ناوبراو وتی: ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدار و تاوانکاریییەکی گەورەیە کە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی قەتەرە./.