بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر پایتەختی ئەم وڵاتە کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ برایانی خۆی لە قەتەرە و ئەوەی پێویست بێت بۆ پشتیوانی لە دراوسێ و دۆستی نزیکی خۆی جێبەجێی دەکات.

پزیشکیان وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پابەندی هیچ چوارچێوەیەکی قبووڵکراوی نێودەوڵەتی نییە و ڕێز لە هیچ یاسایەکی جیهانی ناگرێت و ئەم سیاسەت و کردەوەش بە پشتیوانی ئەمریکا دەکرێت.

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی بەرگری لە ئاسایشی خۆی، ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە و دەست بۆ هەموو تاوانێک دەبات، وڵاتانی ناوچەکە دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژی و تاوانە ئاشکرایەی ڕژێمی زایۆنیستی هەبێت./.