بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانی دانون باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە هێرشی سەر حەماس لە دەوحەی قەتەر هەبێت، من ئەوەم بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕوونکردەوە کە تیرۆریستان نە لە غەززە، نە لە لوبنان و نە لە قەتەر پارێزراو نابن.
ناوبراو وتی: ئێمە پاشەکشە ناکەین و درێژە بە هەنگاوەکانمان لە دژی سەرکردەکانی تیرۆریزم لە هەر شوێنێک دەدەین.
هێرشە ئاسمانییە شکستخواردووەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دەوحەی قەتەر کاردانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە و شەپۆلی ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییە بەردەوامە./.