بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ شەپۆلی بەربڵاوی ئیدانەکردنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دەوحەی قەتەر، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژییە، بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانیی قەتەر ناوی بردووە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە " ئێمە بە توندی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ئیدانە دەکەین و دژی پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانیی ئەم وڵاتەین ".

ڕاشیگەیاندووە کە " ئێمە نیگەرانی پەرەسەندنی ئەو ئاڵۆزییانەین کە ڕەنگە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ قەتەر بە دوای خۆیدا بێنێت "./.