بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا خەڵاتێکی گەورەی وەرگرت. بەرزترین مەدالیا کە ئۆزبەکستان بە هاوڵاتیانی بیانی
دەبەخشێت. ئەم
مەدالیایە لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان بەخشرایە ئینفانتینۆ.
ئینفانتینۆ
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی فیفا سەبارەت بەم خەڵاتە ڕایگەیاند: جێگەی
شانازییە بۆ من کە ئەم خەڵاتە بەنرخە لە سەرۆک کۆمار لە کاتی میوانداریکردنە
نایابەکەی لە تاشکەند وەربگرم. لەم کۆبوونەوەیەدا چەند
بابەتێکی گرنگ تاوتوێکران لەوانه ئەگەری کردنەوەی نووسینگەی هەرێمی له پایتەخت.
وتیشی: سوپاسگوزارم
بۆ ئەو کاتەی سەرۆک کۆمار بۆی تەرخانکردین و هەروەها سوپاسی میوانداریەکەی و
ڕێزلێنانەکەی دەکەم بۆ هەوڵەکانمان بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئۆزبەکستان لەسەر
ئاستی جیهانی. وەرگرتنی
بەرزترین خەڵاتی دەوڵەت شەرەفێکی گەورەیە بۆ من. هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو و وڵاتەکەی
دەخوازم لە مۆندیالی داهاتوو و بوارە وەرزشییەکانی دیکە./.