جام کوردی، مەنسوور جیهانی ـ براوه‌کانی هه‌شتاودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" له وڵاتی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان کران و فیلمی سینه‌مایی "باوک، دایک، خوشک، برا" له ده‌رهێنانی "جیم جارمۆش" خه‌ڵاتی گرینگی "شێری زێڕین"ی به‌ده‌ستهێنا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی هه‌شتاودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" Venice له هۆڵی سینه‌مایی "سالا گڕاندێ" Sala Grande له شاری ڤێنیز له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو و براوه‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "پێشبڕکێی سەرەکی"، به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان" Orizzonti، به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه" Immersive و هه‌روه‌ها به‌شی "ئاسۆکانی ئکستڕا" Orizzonti Extra ناسێندران و خه‌ڵاتی گرینگی "شێری زێڕین" و خه‌ڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به براوه‌کان پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی" له ههشتاودووههمی خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" که بریتی بوون له: "ئلێکسانێر پێین" Alexander Payne ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ئه‌مه‌ریکی ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "ستێفان بریزێ" Stéphane Brizé ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی فه‌ره‌نسا، خاتوو "مائۆرا دێلپێرۆ" Maura Delpero ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئیتاڵیا، "کریستیه‌ن مۆنجیۆ" Cristian Mungiu ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی رۆمانیا، "محه‌مه‌د رهسووڵئۆف" Mohammad Rasoulof ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئێران، خاتوو "فێرناندا تورێس" Fernanda Torres ئه‌کته‌ر، نووسه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی برازیل و هه‌روه‌ها خاتوو "ژائۆ تائۆ" Zhao Tao ئه‌کته‌ر له وڵاتی چین؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی "شێری زێڕین"
فیلمی سینه‌مایی "باوک، دایک، خوشک، برا" Father Mother Sister Brother له ده‌رهێنانی "جیم جارمۆش"Jim Jarmusch و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، ئیرله‌ندا و فه‌ره‌نسا خه‌ڵاتی گرینگی "شێری زێڕین" Golden Lion باشترین فیلمی ئه‌م ڕووداوه گرینگه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی شێری نوقره‌یی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی شێری نوقره‌یی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م گه‌ڕه‌ی فێستیڤاڵ، به فیلمی سینه‌مایی "ده‌نگی هیند ره‌جه‌ب" The Voice of Hind Rajab له ده‌رهێنانی خاتوو "که‌وسه‌ر بێن هانیه"Kaouther Ben Hania به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی توونس و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی شێری نوقره‌یی باشترین ده‌رهێنانیش به "بێنی سهفدییه"Benny Safdie بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "مه‌کینه‌ی وردکردن" The Smashing Machine به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مه‌ریکا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن
خه‌ڵاتی "کاپی ڤۆڵپی" The Volpi Cup باشترین ئه‌کته‌ری ژن به "شین ژیلی" Xin Zhilei بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "خۆر به‌ره‌و ئێمه ئاوا ده‌بێت" The sun rises on us all له ده‌رهێنانی "کای شانگجۆن" Cai Shangjun به‌رهه‌می وڵاتی چین به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو
خه‌ڵاتی "کاپی ڤۆڵپی" The Volpi Cup باشترین ئه‌کته‌ری پیاو به "تۆنی سێرڤیلۆ" Toni Servillo بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "ره‌حمه‌ت" La Grazia له ده‌رهێنانی "پائۆلۆ سۆرێنتینۆ" Paolo Sorrentino به‌رهه‌می وڵاتی ئیتاڵیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ
"ڤالێرییه دۆنزێلی" Valérie Donzelli و "ژیل مارشاند" Gilles Marchand بۆ نووسینی سیناریۆی "له شوێنی ئیش" At work له ده‌رهێنانی "ڤالێرییه دۆنزێلی" به هاوبه‌شی خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆیان به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش به فیلمی سینه‌مایی "ژێر هه‌وره‌کان" Below the Clouds له ده‌رهێنانی "جانفڕانکۆ رۆزی" Gianfranco Rosi به‌رهه‌می وڵاتی ئیتاڵیا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی "ماڕچێلۆ ماستڕۆیانی"
خه‌ڵاتی "ماڕچێلۆ ماستڕۆیانی" Marcello Mastroianni بۆ باشترین ئه‌کته‌ری گه‌نجی نوێی به "لۆنا وێدلێر" Luna Wedler بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "دۆستی بێده‌نگ" Silent Friend له ده‌رهێنانی "ئیلدیکۆ ئیندی" Ildikó Enyedi به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاریا و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
براوه‌کانی به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان" Orizzonti له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان که بریتی بوون له: "جۆلیا دۆکۆرنۆ" Julia Ducournau ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی فه‌ره‌نسی ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، "یۆری ئانکارانی" Yuri Ancarani ده‌رهێنه‌ر و ڤیدیۆئاڕتیست له وڵاتی ئیتاڵیا، "فێرناندۆ ئێنریکێ خوان لیما" Fernando Enrique Juan Lima ڕه‌خنه‌گری فیلم له وڵاتی ئاڕژانتین، خاتوو "شانۆن مۆرفی" Shannon Murphy ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئوستوڕالیا و هه‌روه‌ها "رامێل رۆس" RaMell Ross فۆتۆگڕافهر و فیلمساز له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلم
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان" به فیلمی سینه‌مایی "له جاده" On the Road له ده‌رهێنانی "ده‌یڤید پابلوس" David Pablos به‌رهه‌می وڵاتی مه‌کزیک به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی ئه‌م به‌شه‌ش به "ئانۆپارنا رۆی" Anuparna Roy بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "گۆرانییه‌کانی داره لهبیرچووهکان" Songs of Forgotten Trees به‌رهه‌می وڵاتی هیندستان پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران به فیلمی سینه‌مایی "نیشتمانی ونبوو" Lost Land له ده‌رهێنانی "ئاکیو فۆجیموتو" Akio Fujimoto به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ژاپۆن، فه‌ره‌نسا، مالیزیا و ئه‌ڵمانیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژن
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری ژنی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵیش به "بێنێدێتا پورکارولی" Benedetta Porcaroli بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "رفێندراوی ئارابێلا" The Kidnapping of Arabella له ده‌رهێنانی "کارۆلینا کاوالی" Carolina Cavalli به‌رهه‌می وڵاتی ئیتاڵیا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" به "جیاکومو کوڤی" Giacomo Covi بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی "ساڵێک قوتابخانه" A Year of School له ده‌رهێنانی "لۆرا سامانی" Laura Samani به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ
خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به "ئانا کریستینا باراگێن" Ana Cristina Barragán بۆ نووسینی سیناریۆی "پێچراو " The Ivy به‌رهه‌می وڵاتی ئێکوادۆر به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلم
خه‌ڵاتی باشترین کورته فیلمیش به فیلمی "به بێ کلی" Without Kelly له ده‌رهێنانی "لۆڤیسیا سیرێن"Arshia Shakiba به‌رهه‌می وڵاتی سوید پیشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی "لۆئیجی دی لۆرێنتس" ڤێنیز
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان" له هه‌شتاودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ڤێنیز" که بریتی بوون له: خاتوو "شا‌رلۆت وێلز" Charlotte Wells فیلمساز له وڵاتی سکۆتله‌ندا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "ئیڕیژ سێهیری" Erige Sehiri ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری فه‌ره‌نسی ـ توونسی و هه‌روه‌ها "سیلڤیۆ سولدینی" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له وڵاتی ئیتاڵیا؛ خه‌ڵاتی ڤێنیز "لۆئیجی دی لۆرێنتس" Luigi De Laurentiis به فیلمی سینه‌مایی "هاوینی کورت" Short Summer له ده‌رهێنانی "ناستیا کۆرکیا" Nastia Korkia به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و سێربیا پێشکه‌ش کرد. ئه‌م خه‌ڵاته به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتی بڕی پاره‌ی ١٠ هه‌زار دولاری به شێوه‌ی یه‌کسان به ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر به‌خشرا.
خه‌ڵاتی بینه‌ران
فیلمی سینه‌مایی "شه‌قامی مالاگا" Calle Málaga له ده‌رهێنانی "مریه‌م تۆزانی" Maryam Touzani به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی مه‌غریب، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا و به‌لژیکا، خه‌ڵاتی بینه‌رانی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی به‌شی "فیلمه کلاسیکییه‌کان"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "فیلمه کلاسیکییه‌کان"ی ڤێنیز به سه‌رۆکایه‌تی "توماسو سانتامبروگیو" Tommaso Santambrogio و پێکهاتوو له ٢٣ خوێندکاری سینه‌ما که له نێوان مامۆستایانی به‌رنامه‌کانی سینه‌مای زانکۆی ئیتاڵیا هه‌ڵبژێردرابوون، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه پێشکه‌ش کرد:
خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلم
خه‌ڵاتی "ڤێنیزی کلاسیک" بۆ باشترین به‌ڵگه‌فیلم له سینه‌ما به به‌ڵگه‌فیلمی "ماتا هاری" Mata Hari له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "جو بێشێنکوڤسکی" Joe Beshenkovsky و "جیمز ئه‌ی. سمیت"James A. Smith به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی نوێژهنکراوهکان
خه‌ڵاتی "ڤێنیزی کلاسیک" بۆ باشترین فیلمی نوێژهنکراوهکان به فیلمی سینه‌مایی "باشوو، نامۆیه‌کی بچووک" (باش‌و غریبهای کوچک) Bashu, the Little Strangera له ده‌رهێنانی "به‌هرام به‌یزایی" به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٥ی وڵاتی ئێران پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه"
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه" Immersive به سه‌رۆکایه‌تی "ئێلیزا مهکنیت" Eliza McNitt و پێکهاتوو له "گۆئنێل فرانسوا" Gwenael François و "بوریس لوبێ" Boris Labbé دوای بینینی٣٠ کورته فیلم، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی گه‌وره
خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه" به کورته فیلمی "هه‌وره‌کان دوو هه‌زار مه‌تر له ژوور سه‌ره‌وه‌ن" The Clouds Are Two Thousand Meters Up له ده‌رهێنانی "سینگینگ چێن" Singing Chen به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی چین تایپه و ئه‌ڵمانیا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ به کورته فیلمی "که‌متر له ٥ گرام زه‌عفه‌ران" Less than 5gr of Saffron له ده‌رهێنانی "نیگار موته‌وه‌لی مه‌یدان شاه" Négar Motevalymeidanshah به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی هونه‌ری
خه‌ڵاتی ده‌ستکه‌وتی هونه‌ریش به کورته فیلمی "ماڵئاوایی دوورودرێژ" A Long Goodbye له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی "کێت ڤووت" Kate Voet و "ڤیکتۆریا مێئس" Victor Maes به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌لژیکا و لۆکزامبورگ به‌خشرا.
هه‌شتاودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە سەرۆکایەتی "ئاڵبێرتۆ باربێڕا" Alberto Barbera و بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە بەشەکانی پێشبڕکێی، لەوانە: به‌شی "پێشبڕکێی سەرەکی"، له‌وانه؛ به‌شی "پێشبڕکێی ئاسۆکان"، به‌شی پێشبڕکێی "هه‌مه‌لایه‌نه"، به‌شی پێشبڕکێی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران" و هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "نمایشی بەرهەمە بڵیندەکان"، به‌شی "نمایشی تایبەت"، به‌شی "ئاسۆکانی ئکستڕا"، به‌شی نوێژه‌ن کردنی "فیلمه کلاسیکییه‌کان"، به‌شی "کالێجی سینەما"، به‌شی "باشترین ئه‌زموونه‌کان"، به‌شی "باشترینه‌کانی جیهان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران"، به‌شی "مه‌ستێر کلاس و وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی سینه‌ما" و ... لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.labiennale.org/en/news/official-awards-82nd-venice-international-film-festival