بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگال لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە خولەکی 58 گۆڵێکی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر هەنگاریا تۆمارکرد. دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال گەیاندە 39 گۆڵ.

ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا بە تۆمارکردنی 39 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەو یاریزانانەداغث کە زۆرترین گۆڵیان لە مێژووی پاڵاوتنەکان تۆمارکردووە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینیش بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ لە پلەی دووەمدایە./.