بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکای ڕاگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی سێ شەممەی سەر دەوحە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە قەتەر سەرقاڵی پێداچوونەوەی سەرجەم بابەتەکانە، وەک ڕۆڵی نێوەندگێڕی خۆی و بوونی حەماس لە دەوحە.
ئالی سانی ڕایگەیاند کە قەتەر سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ تەواوی ناوچەکە لە مەترسیدایە./.