بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ ڕۆژی چوارشەممە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە ئەگەر قەتەر درێژە بە میوانداریی سەرکردەکانی حەماس بدات، هێرشی زیاتر چاوەڕوانی دەکات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەگەر قەتەر سەرکردەکانی حەماس دەرنەکات، یان ئەوان دادگایی نەکات، تەلئەبیب خۆی بڕیاری پێویست دەدات.

نتانیاهۆ هەڕەشەی لەو وڵاتانە کرد کە سەرکردەکانی حەماسیان شوێنکردووەتەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ئەوان یان دەربکرێن یان دادگایی بکرێن./.