بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی زۆر کالسیۆم کاریگەری خراپی هەیە. نیشانەکانی وەک قەبزی و ئاوسانی لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ خواردنی زۆر کالسیۆم. هەروەها کالیسیۆمی زیادە دەتوانێت مەترسی بەردی گورچیلە زیاد بکات. لە حاڵەتە زۆر کەمەکاندا، بڕێکی زۆر لە کالیسیۆم دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی لە خوێندا کە پێی دەوترێت هایپێر کالیسیۆمی.

هەندێک لە پزیشکان پێیان وایە بەکارهێنانی تەواوکەری کالسیۆم مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، هەرچەندە توێژینەوەی زیاتر پێویستە بۆ تێگەیشتن لە کاریگەری ئەم تەواوکەرانە لەسەر تەندرووستی دڵ.

کالسیۆم بۆ تەندرووستی گشتی جەستە زۆر گرنگە. ئەم کانزایە دەتوانرێت لە خۆراکی جۆراوجۆر و ئەگەر پێویست بێت لە تەواوکەرەکان بەدەست بهێنرێت. کالسیۆم لەگەڵ خۆراکەکانی تری وەک ڤیتامین D کار دەکات، بۆیە بەکارهێنانی خۆراکی هاوسەنگ زۆر گرنگە./.