بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، خەڵک لە سەرانسەری جیهان سێویان خۆشدەوێت. ساڵانە نزیکەی 100 ملیۆن تەن
سێو لە سەرانسەری جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت. ئەم میوەیە، کە ڕەنگ و تامی زۆری هەیە،
ماوەیەکی زۆرە یارمەتیمان دەدات تەندروستیمان بپارێزین.
هەموو ئەو
خۆراکانەی لە سێودا هەن سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بە ماددەی کیمیایی ڕووەکی، لەوانە
فلاڤۆنۆلەکان. ئەم پێکهاتە چەندین سوودی
تەندرووستی هەیە، لەوانە پاراستنی کێشێکی تەندروست و کەمکردنەوەی مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەها ڕیشاڵێکی زۆر لە سێودا هەیە، کە ئاستی
کۆلیسترۆلی ناتەندرووست لە خوێنماندا کەم دەکاتەوە. هەروەها
بڕی شەکر و چەوری هەڵمژراو لە خۆراک کەم دەکاتەوە و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی
شەکری خوێنمان دەدات.
ڕاپۆرتێک
لە ساڵی 2017 لە پێنج توێژینەوە دەریخستووە کە خواردنی سێو پەیوەندی بە کەمکردنەوەی
مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 بە رێژەی لە سەدا 18ی هەیە. پێداچوونەوەیەکی دیکە
لە ساڵی 2022 کە 18 توێژینەوەی شیکردەوە، دەریخست خواردنی ئەم میوەیە کۆلیسترۆل کەم
دەکاتەوە./.