بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ڤۆڵفسبۆرگ بە فەرمی رایگەیاندووە کە گرێبەستیان لەگەڵ کریستیان ئێریکسن،
یاریزانی پێشووی مانچستەر یۆنایتد واژۆ کردووە. گرێبەستی ئەم هێرشبەرە لەگەڵ یانە
ئەڵمانیەکە بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاوینی 2027 درێژ دەبێتەوە و هەروەها گواستنەوەکە
هیچ تێچوویەکی نییە.
ئێریکسن دەڵێت:
ڤۆڵفسبۆرگ یەکەم یانەی منە لە بۆندسلیگادا، بەڕاستی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەم
یانە نوێیەم، من باوەرم هەیە کە دەتوانین پێکەوە نازناوی زۆر بەدەستبهێنین./.