بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لوکاش فابیانسکی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پۆڵەندی دوای چەند مانگێک لە جیابوونەوە گرێبەستی لەگەڵ وێست هام واژۆکرد. گرێبەستی پێشووی هاوینی ڕابردوو کۆتایی پێهات و دوای جیابوونەوە لەم تیپە بۆ ماوەیەک بەبێ یانە مایەوە. ئێستا وێست هام شەوی چوارشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کە فابیانسکی گرێبەستی تا کۆتایی ئەم وەرزە واژۆ کردووە و جارێکی دیکە درێسی تیپەکەی لەبەر دەکات./.