بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وتی: هێرشەکەی ئیسرائیل پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێکی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەمەش سیستەمی نێودەوڵەتیی ڕوبەڕوی تاقیکردنەوەیەکی گەورە کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هۆکار و خوێندنەوەی نادرووست، پاساوی بۆ ئەم هێرشە هێناوەتەوە و سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە خۆیان لە سزادانی نێودەوڵەتی دەدزنەوە.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرکردایەتی توندڕەوەکانی خوێنمژ، سنورەکان و یاساکانی نێودەوڵەتیی تێپەڕاندووە و وڵاتانی ناوچەکە و خەڵکانی ئەم وڵاتانە ناتوانن کردەوەکانی ئەو ڕژێمە و لێدوانەکانی سەرکردەکانی قبووڵ بکەن./.