بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە شاری دەوحە لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە و وێڕای دەربڕی پشتیوانی وڵاتەکەی بە بۆنەی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەوحە، ڕایگەیاند کە دەبێت وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی تەلئەبیب یەکگرتوو بن.

شەهباز شەریف دەستدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر دەوحە بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری قەتەر ناو برد و جەختیکردەوە کە ئەم کردەوە هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ڕاشیگەیاند کە وڵاتانی ئیسلامی دەبێت لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یەکگرتوو بن./.