بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی یارلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک هەفتەدا 161 کەس لەم وڵاتە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستگیر کراون.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە هاوکات لە 38 پارێزگا بە تایبەت ئەنکەرە و ئیستەنبووڵ جێبەجێ کراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە پشتیوانی داراییان لە داعش کردووە و لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنیاندا دەست بە سەر چەکی نایاساییدا گیراوە./.