بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەحمەدڕەزا ڕادان فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەغدا لە گەڵ عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و تاوانی ڕێکخراو، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەردانەکەی فەرماندە باڵا سەربازییەکەی ئێران بۆ بەغدا لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگ بۆ هەر دوو وڵات بووە.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر هەوڵ و هاوکاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بواری ئەمنی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی کێشەکان و هەروەها پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ بە ڕووی هاوکارییە هاوبەشەکاندا کردەوە./.