بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵکدا یەکەم شت کە بیرمان دەکەوێتەوە و سەرنجی دەدەین
زەردەخەنەیە، بۆیە هەبوونی ددانی سپی و بریقەدار زۆر گرنگە. سەرەڕای ئەوەش، زۆربەی
خەڵک نازانن کە پاکوخاوێنی ددان، لەپاڵ جوانکاری، کاریگەری لەسەر نزیکەی لەسەدا 90ی
ئەرکەکانی دیکەی جەستە هەیە.
یارمەتی بۆ تەندروستی دڵ:
فڵچەدان لە
ڕۆژێکدا دوو جار دەتوانێت ڕێگری لە هەوکردنی دڵ و ئاڵۆزییەکانی دیکە بکات. تێپەڕبوونی
بەکتریای زیانبەخش بەناو دڵدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی
شانەکان.
ئەمەش هەروەها ئەو کەسانە دەخاتە مەترسییەوە کە پێشتر کێشەی دڵیان هەیە.
پاراستنی سییەکان:
توێژینەوەکان
دەریدەخەن کە تەندروستی ددان پەیوەندییەکی نزیکی بە تەندروستی سییەکانەوە هەیە. فڵچەدان
مەترسی بڵاوبوونەوەی هەوکردن لە دەم بۆ سییەکان لە کاتی هەناسەدان کەم دەکاتەوە، بەتایبەتی
ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی سییەکانت هەبێت.
خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر:
پەیوەندییەکی
نزیک لە نێوان نەخۆشی پووک و یادەوەریدا هەیە، بەتایبەتی نەخۆشی ئەلزەهایمەر. فڵچەی
ددانەکان یارمەتیت دەدات هەموو شتێک بە باشی لە مێشکتدا بهێڵیتەوە، چونکە توێژینەوەیەک
لەسەر 6000 کەس ئەنجامدراوە دەریخستووە کە بەکتریای هەوکردنی پووک دەچێتە ناو مێشکەوە.
ڕێگریکردن لە هەوکردنی پووک و هەوکردنەکانی تر:
هەرچەندە ئەوە ڕاستییەکی ناسراوە کە نەخۆشی
پووک کاریگەری زیانبەخشی لەسەر جەستە هەیە، بەڵام بە بەردەوامی فڵچە ددانەکانت بکەیت
یارمەتیدەرە بۆ ڕێگرتن لە کەڵەکەبوونی بەکتریای زیانبەخش./.