بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەنە ڕووەکێکی خاوەن تایبەتمەندی زۆرە کە لە ڕیزی ڕووەکەکانی ئاسیاییدا دانراوە. ڕووەکی خەنە بەتایبەتی گەڵاکانی تایبەتمەندی پزیشکی کاریگەری هەیە کە سوودی زۆری بۆ تەندرووستی مرۆڤ دابین دەکات.

تایبەتمەندییەکانی چارەسەری و جوانکاری خەنە بریتین له:

1- تایبەتمەندی دژە هەوکردن:

هەندێک توێژینەوە سەلماندویانە کە ڕۆنی خەنە لە گەڵای خەنە چارەسەرێکی کاریگەرە بۆ ئەو حاڵەتانەی کە بەهۆی هەوکردن و ئازاری جومگەکانەوە دروست دەبن. زەیتی خەنە هەندێک پێکهاتەی زیندەوەری تێدایە و هەمان کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە کە وەک دەرمانێکی دژە هەوکردن ناسراوە.

2- پاراستنی پێست و قژ:

هۆکاری ئەوەی کە خەڵک خەنە بەکار دەهێنن بۆ ڕەنگکردنی قژ، نینۆک و بەشەکانی جەستەیان نەک تەنها لەبەر ئەوەی ڕەنگێکی جوانی هەیە، بەڵکو خەنە هەندێک تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری تێدایە بۆ پاراستنی قژ و پێست.

3- کاریگەری دژە میکرۆبی خەنە:

گەڵای خەنە نەک تەنیا دژە بەکتریا بەڵکو کاریگەری دژە کەڕوو و دژە ڤایرۆسی تێدایە. بۆیە گەڵای خەنە بۆ چارەسەری قوڕگ ئێشە و تا کاریگەرە. وەک لەم دوو حاڵەتەدا باسمان کرد، تایبەتمەندی دژە کەڕوو لە گەڵای خەنەدا هەیە هەروەها بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی پێست کاریگەرە.

4- تایبەتمەندی سروشتی دژە پیری خەنە:

هەروەها خەنە تایبەتمەندی دژە پیری هەیە و سەلمێنراوە کە نەرمی پێست باشتر دەکات و ڕێگری لە چرچی پێشوەختە دەکات و نیشانەکانی پیری کەم دەکاتەوە./.