بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕافایێل بێنیتێز راهێنەری پێشووی لیڤەرپول بە لێدوانێکی سەرسوڕهێنەر سەرنجی
هەمووانی ڕاکێشا. لە سیئۆلی کۆریای باشوور ڕایگەیاند ئەگەر ناچار بێت لە نێوان یاریزانە
مەزنەکاندا هەڵبژێرێت ئەوا محەممەد سەلاح هەڵدەبژێرێت.
بێنیتێز لە
چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: ڕەنگە ڕۆناڵدۆ
یەکێک بێت لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو، بەڵام سەڵاح یاریزانێکی تەواوترە. دەزانم
ئەم هەڵبژاردنانە هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆناڵدۆ یان میسی، بەڵام من لێرەدا ڕێگایەکی
جیاواز دەگرم. هەڵبژاردەی من محەممەد سەلاحە./.